بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسیدار بە هۆی قەیرانی ئاو لە زیندانی شەیبانی ئەهواز

بەپێی دوایین زانیارییەکان، قەیرانی ئاو و نەبوونی کەمترین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە زیندانی شەیبانی ئەهواز، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان لە ناو بەندکراوانی سیاسیدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پچڕانی بەردەوامی ئاو، لێڵبوونی ئاوی خواردنەوە و سەرڕێژبوونی ئاوەڕۆکان لەم زیندانەدا، مەترسییەکی گەورەی لەسەر گیانی بەندکراوان درووست کردووە و بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی چاو و گورچیلە. لە یەکێک لە بەندەکانی ئەم زیندانەدا کە بەندکراوانی سیاسی و تۆمەتبارانی ئەندامبوون لە داعش پێکەوە تێیدا ڕاگیراون، تەنیا یەک حەمام و یەک دەستشۆر هەیە و زیندانییان دەبێت بۆ چەندین کاتژمێر چاوەڕێ بکەن. لەم نێوەندەدا، ئاماژە بە دۆخی خراپی تەندورستیحوجەت ئال محەممەدیەکێک لە بەندکراوانی ئەم بەندە کراوە کە سەرباری کێشەی جددی لە گورچیلە و ددانەکانیدا، بەتەواوی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net