بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بیانیەی کۆمەڵێک چالاکوانی مافی مرۆڤ بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی هاووڵاتیان

بیانیەی کۆمەڵێک چالاکوانی مافی مرۆڤ بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی هاووڵاتیان

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە چالاکوان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننەمەیەک داوایان کردووە هێرشەکان بوەستێنن و ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزن.

بەپێی ئەم بیانیەیە، لە ماوەی شەڕەکەدا سەدان هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە نێوان قوربانییاندا ژمارەیەکی بەرچاو منداڵیش هەن. هاوکات هێرش بۆ سەر ژمارەیەک ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانەش بە پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتی ناو براون. ئەم دامەزراوانە لە هەمان کاتدا داوایان کردووە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن و هێڵی  ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری وڵاتدا بگەڕێننەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە