بێبەشکرانی سەدان خوێندکاری زانکۆی ئەلزەهرا لە خوێندن

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دەسەڵاتدارانی زانکۆی ئەلزەهرای تاران لە درێژەی سەرکوتی خوێندکاراندا، دۆسیەیان بۆ نزیکەی ١٠٠ خوێندکار ساز کردووە و ژمارەیەکی زۆریشیان لە خوێندن بێبەش و لە بەشەناوخۆییەکان دەرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بڕیارە توندانە پاش ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووی خوێندکارانی ئەو زانکۆیەیە و پاش تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر ناڕەزایەتییەکاندا، نزیکەی ١٠٠ خوێندکار ئاگادار کراونەتەوە کە مافی چوونە نێو زانکۆیان نییە و هەروەها دەیان خوێندکاری دیکەش بە فەرمی سزای بێبەشبوون لە خوێندنیان بەسەردا سەپێندراوە. هاوکات ژمارەیەک لەو خوێندکارە قەدەغەکراوانە کە لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆدا دەژیان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەرکراون. جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسانی زانکۆکە بۆ دوورکەوتنەوە لە ناڕەزایەتیی زیاتر، ئەم سزایانەیان بە فەرمی بە خوێندکاران ڕانەگەیاندووە، بەڵکوو لە ڕێگەی تەلەفۆنی لەگەڵ خۆیان و بنەماڵەکانیان دۆسیەکەیان پێ ڕاگەیاندوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net