بێبەشکرانی ٤ خوێندکاری زانکۆی خاجە نەسیر توسی لە خوێندن

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لیژنەی ڕێوشوێنی زانکۆی خاجە نەسیری توسی، چوار خوێندکاری ئەو زانکۆیەی لە خوێندن بۆ ماوەیەکی کاتیی بێبەش کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەلیرەزا جەعفەری ئاسار، سەید محەممەد سەیدعەبوودی و حسێن محەممەدی هەر یەکەیان بە دوو نیوەساڵی خوێندن بێبەش کران و هەروەها ڕەزا ساڵحی بە یەک نیوەساڵی خوێندن سزا دراوە. بەم شێوەیە کۆی گشتی سزاکانی ئەم چوار خوێندکارە گەیشتووەتە حەوت نیوەساڵی خوێندن. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سەید محەممەد سەیدعوبوودی خوێندکاری ساڵی ١٤٠١ی بەشی ئەندازیاری کارەبا، عەلیرەزا جەعفەری ئاسار خوێندکاری ساڵی ١٤٠٠ی بەشی فیزیک، ڕەزا ساڵحی خوێندکاری ساڵی ١٤٠٠ی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و حوسێن محەممەدی خوێندکاری ساڵی ١٤٠١ی بەشی بیرکاریی زانکۆی خاجە نەسیر توسیین. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارانە بڵاو نەکراوەتەوە. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net