پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بێتاوان ناسینی ڕۆیا حێشمه‌تی له‌ تۆمه‌تی‌ ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ شاری سنه‌

ڕۆیا حێشمه‌تی، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ له‌ مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، به‌ بیانووی بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كرابوو، له‌و تاوانه بێبه‌ری ناسێندرا.

ڕۆیا حێشمه‌تی له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه‌ به‌ ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرا و له‌ كاتی لێدانی قامچی دا، سروودی “به‌ ناوی ژن، به‌ ناوی ژیان، جل و به‌رگی كۆیلایه‌تیمان دڕان، شه‌وی تارێكمان ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌ و قامچیه‌كان ده‌بنه ته‌وه‌رداس به‌سه‌ر جه‌لاده‌كان“ی خوێندبوو. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێنا و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه‌ دادگایی و ئه‌مجاره‌ له‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام بێ تاوان ناسێندرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *