بێ‌هەواڵی لە چارەنووسی ١٠ مەلەوانی بەلوچ

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ لە ونبوونی بەلەمێکی بازرگانی کە ١٠ سەرنشینی تێدا بوو لە ڕێگای دەریایی سیریک بۆ مەسقەت، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی سەرنشینانی ئەم بەلەمە لەبەردەستدا نییە و ئەمە بۆتە هۆی نیگەرانی زۆری خێزانەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەلەمە بازرگانییە ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ لە بەندەری سیریک بەرەو مسقەت، پایتەختی عومان، بەڕێکەوتووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا بێسەرشوێنن. شایانی باسە سەرجەم سەرنشینەکانی ئەم بەلەمە هاوڵاتیی بەلوچن و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خێزانەکانیان، بەڵام هێشتا وەڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net