بێکارکردنی بەربڵاو لە پرۆژەی پاڵاوگەی گازی ئیلام

لە پرۆژەی فازی دووەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام، زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری خۆجێی لە ماوەی چەند مانگدا بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکانیان بێکار بوون.

کرێکارانی پیمانکاری پرۆژەی فازی دووەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام لە ناوچەی چوار ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی رەزبەری ساڵی ڕابردووەوە تاکو ئێستا، نزیکەی ١٥٠ کەس لە هاوکارە خۆجێیەکانیان بێکار کراون. بە وتەی یەکێک لە کرێکاران، ٥٨ کەس لە مانگی رەزبەر، ٥٢ کەس لە کۆتایی ساڵ و ٤٢ کەس لە سەرەتای ساڵی نوێ کارەکانیان لەدەست داوە. هەروەها هەندێک لە کرێکارە بێکارکراوەکان هێشتا مووچەی مانگانی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و دۆخی بیمەی بێکاریشیان نادیارە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net