
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٧٠٪ لە هێزی کار لە یەکێک لە هۆلدینگە گەورەکانی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە سەرەتای ساڵەوە دەرکراون، کە نیشانەی قەیرانێکی قووڵترە لە پیشەسازیی وڵاتدا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، یەکێک لە هۆلدینگە گەورەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەوە دەستی کردووە بە دەرکردنی بەربڵاوی کرێکاران، بە شێوەیەک کە نزیکەی ٧٠٪ کرێکاران لەسەر کار دەرکراون. فەرشاد ئیسماعیلی، یاسادان و ڕاوێژکاری یاسای کار، ژمارەی ئەم کرێکارانەی بە نزیکەی ٧ هەزار کەسه مەزەندە کردووە، هەرچەند ناوی هۆلدینگەکە هێشتا ئاشکرا نەکراوە. دەوترێت، ئەم دۆخە تەنها تایبەت بە یەک کارگە نییە، بەڵکو نیشانەی قەیرانێکی گشتییە لە پیشەسازیی وڵاتدا. لە کاتێکدا کرێکاران سەرەڕای حەقدەستی کەم و ناتەواو، بەرووڕووی بیکاریش و دواخستنی حەقدەستەکانیشیان دەبنەوە، بە وتەی شارەزایان تەنها ڕێگەی چارەسەر بریتییە لە ڕێکخراوبوونی سەربەخۆی کرێکاران، یەکگرتوویی و یەکڕیزی خۆپیشاندانەکان و بەکارهێنانی فشاری گشتی وەک مانگرتن.