
شلیر مامقادری، هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد، لە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و دوای نزیکەی سێ هەفتە، هێشتا لە قەرەنتینەی بەندی ژنان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەش کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەم ڕۆژانی دواییدا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا بە خێزانەکەی ڕاگەیاندووە کە لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ ماوەتەوە. بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجەیە و پێش دەستبەسەرکردنەکەی لەژێر چارەسەردا بووە. بەردەوامبوونی گرتنەکەی لە دۆخی نەگونجاوی زیندان و بێبەشکردنی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، نیگەرانییەکان دەربارەی دۆخی جەستەیی و تەندروستیی ئەوی زیاد کردوە. شایانی باسە کە شلیر مامقادری، دایکی دوو منداڵە، پێشتر لە ساڵی ڕابردووشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرابوو.