بەردەوامبوونی ناڕەزایەتی کرێکارانی داروگەری تاران

کرێکارانی داروگەری تاران ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە بەرامبەر بە نەدانی ٣ تا ٥ مانگ حەقدەستی دواکەوتووی خۆیان سەرلەنوێ ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەپێی وتەی یەکێک لەم کرێکارانە، سەرەڕای ئەوەی حەقدەستەکەیان زۆر کەمە، بەڵام هەر ئەو حەقدەستە کەمەشیان لە کاتی خۆیدا پێنادەدرێت. هەروەها لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ لە ساڵی نوێی (١٤٠٥)، هێشتا جەژنانە و پاداشتەکانیان پێنەدراوە. ئەو کرێکارە هەروەها وتی کێشەکانی داروگەر لە چەندین ساڵ پێشترەوە بەهۆی بەڕێوەبردنی خراپ دەستی پێکردووە و خراپی دۆخی ژیانیان گەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ دابینکردنی کەمترین پێویستییەکانی خواردنی بنەماڵەکانیان تووشی کێشەی بنەڕەتی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net