پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامیی داربڕین و لەناوبردنی دارستانەکانی دەوروبەری بەنداوی کێلە لە شارستانی بانە

بەپێی زانیارییەکان، دارستانەکانی نزیک بەنداوی کێلە دیسان کەوتوونەتە بەر شاڵاوی داربڕین و لەناوبردن. بە وتەی سەرچاوە ژینگەپارێزەکان، داربڕەکان بە مەبەستی داگیرکاری و فراوانکردنەوەی زەویی کشتوکاڵی و دروستکردنی باخ، جارێکی تر دەستیان بە کاولکردنی دارستانەکان کردووەتەوە. ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە پشتگوێخستنی یاسا، نەبوونی چاودێری و هەنگاوی پێویست لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بواری ژینگەوە، ڕێگاخۆشکەر بووە بۆ دەستدرێژیکاران و بووەتە هۆی بەردەوامیی ئەم دیاردەیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *