پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامیی مانگرتنی کرێکاران لە پارسی جنووبی و دەستبەسەرکرانی چالاکانی کرێکاری

لەسەروبەندی پەرەسەندنی مانگرتنی کرێکاران لە کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتیی نەوت و پێترۆشیمیی پارسی جنووبی، دامەزراوە ئەمنییەکان لانیکەم ٨ کەس لە چالاکان و ڕێبەرانی ئەم مانگرتنانەیان دەستبەسەر کردووە.

بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگای بوشێهر دەستبەسەرکرانی ٨ کرێکاریان لە ناوچەی پارسی جنووبی پشتڕاست کردووەتەوە و هۆکارەکەیان بۆ «بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتییەکان لە فەزای مەجازی و حەقیقیدا» گەڕاندووەتەوە. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە کرێکارانی پاڵاوگەکانی پێترۆشیمیی لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بڕیاری وەزارەتی کار سەبارەت بە مووچە، ناهاوسەنگیی حەقدەستەکانیان لەگەڵ هەڵاوسان و جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەی نۆبەی کاریی «٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوو» دەستیان داوەتە مانگرتن. کرێکاران ڕایانگیانشاندووە کە دەستبەسەرکردنی هاوکارەکانیان نابێتە ڕێگر لەبەردەم بەدواداچوونی داواکارییە بژێوییەکانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *