پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامیی پچڕانی ئینتەرنێت و مۆدێلی هەڵاواردن و چینایەتی لە ئێراندا

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن ڕێکخراوی “نێت‌بلاکس“ەوە بڵاوکراونەتەوە، پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٨٠٠ کاتژمێر، پێی ناوەتە حەفتا و هەشتەمین ڕۆژی خۆی.

ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە کە سنووردارکردنەکان لەسەر بنەمای جۆرێک لە پێکهاتەی چینایەتی جێبەجێ دەکرێن؛ بە شێوەیەک کە تەنها گروپێکی سنووردار دەستیان بە ئینتەرنێت ڕادەگات و زۆربەی هاووڵاتیان هێشتا لە بێدەنگی و تاریکیی دیجیتاڵیدا دەژین. نێت‌بلاکس ئەم دۆخەی شوبهاندووە بەو مۆدێلە هەڵاواردنەی کە خودی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی دژایەتیکردنی دەکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *