پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی بایکۆتی پۆلەکانی ئۆنلاین لە زانکۆی سنە

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی لە زانکۆکان، ئەنجومەنی زانستی دەرونناسی زانکۆی شاری سنە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەڕێوەچوونی ئۆنلاینی پۆلەکانی بایکۆت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هێشتا بایکۆتی پۆلی ئۆنلاینی خوێندن لە زانکۆی سنە بەردەوامە، لە بەیاننامەی ئەنجومەنی دەرونناسی ئەو زانکۆیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە خوێندن لە زانکۆ بە بەشداری بەکۆمەڵی خوێندکاران لە پۆلەکان و هەروەها هاوئاهەنگی ناو زانکۆکان واتای هەیە و لەو کەشەی ئێستادا کە پۆلەکان بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، پێویستە خوێندکاران هەڵوێستیان هەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *