13

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “لوقمان پوورمەند” سەرەڕای تێپەربوونی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییه.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی ناوچەی دیزجی مەرگەوەر سەر بە شارستانی ورمێ، مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای بە دواداچوونەوەی بنەمالەکەی و تێپەربوونی زیاتر لە ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروسی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.