پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری میاندوئاو

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نیما ڕەسول زادە” خەڵکی میاندوئاو، سەرەڕای تێپەربوونی ٥٧ رۆژ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی ٥ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ کرا. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەمالەکەی و تێپەربوونی ٥٧ رۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *