بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی ئازاد شەهابی لە شاری سەقز

بە پێی هەواڵەکان، ئازاد شەهابی پاش تێپەربوونی ٧ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی ١٧ی ڕەشەمە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە توندوتیژی و بێرێزییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری قوروە کرا. ناوبراو لەو گرتووخانانە لە ژووری تاکەکەسیدا بووە و رووبەرووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە. ئەو دەستبەسەرکراوە پاش ماوەیەک بۆ زیندانی سەقز گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە. شایانی باسە کە هێشتا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net