بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “کامیاب کەریمی” لاوێكی خەڵکی شاری مەریوان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٥٦ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا له‌ گرتووخانەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا له‌ دۆخێكی ناڕووندایه‌.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە ڕێکەوتی ٣ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر بارودۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتنی و پرۆسەی دادگاییکردنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە