9

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “سەید ئەنوەر عەلەوی” خەڵکی گوندی “خانلەر” سەر بە شارستانی شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو شارومەندە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەکاندان.