بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە بە ناویهێمن حسێنیڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net