پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەشهەد

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەشهەد، سەرەڕای چەندین مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ملیکا خاوەری خۆراسانی و مینا زارعی” ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *