
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “زەهرا موسەوی” شارۆمەندی ئێرانی_ئەفغانستانی، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ و نیو لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ناوبراو لە نوێترین دۆسیەیەدا لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، “ڕاهێنانی ناڕازیان بۆ درووست کردنی تەقەمەنی” و “هەروەها “ساز کردنی گروپ“، سەرجەم حوکمی ١٠ اڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە بە گوێرەی یاسای ئیسلامی، ٤ ساڵ لە حوکمەکەی بەڕێوەدەچێت و ٦ ساڵ و ٦ مانگی دیکەی بە شێوەی تەعلیقی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە هاوسەری ئەو شارۆمەندە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی بەختکردووە.