8

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەستی محەممەدی” دایکی دوو چالاکی سیاسی دەرەوەی وڵات، ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.