بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەستی محەممەدی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، پاش تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانیئەستی محەممەدیهاووڵاتی ٦٧ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە لانیکەم ١٥ ئۆتۆمبێلی تایبەت، ماڵی ناوبراویان گەمارۆ داوە و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەرکراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net