7

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو برای خەڵکی شارستانی “چابەهار” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ئەو دوو شارومەندە بە ناوەکانی “نوربەخش و یەحیا جەدگاڵ” ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شەێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە ئەو دوو شارومەندە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانەوە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراون.