بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی خالید حەسەن‌زادە

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی خالید حەسەن‌زادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، هێشتا زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net