پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “خالد حەسەن زادە” سەرەتای مانگی جۆزەردان، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پاش دەستبەسەرکرانی، ناوبراویان بە مەبەستی لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکان کردووە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *