13

بەپێی ڕاپۆرتەکان، 9 هاووڵاتی خەڵکی شاری “ئەهواز” سەر بلە پارێزگای خوزستان، سەرەڕای تێپڕبوونی زیاتر لە 100 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بەوپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو 9 هاووڵاتییە بە ناوەکانی “تارق حەسەنیان، بەهادور زەرگانی، مەنسوور ناسری، ئەحمەد باوی فەرد، یوسف حەسەنیان، ئەمین ناسری، جاسم باوی، محەممەدعەلی باوی و حەمید حەسەنیان“، ڕێکەوتی 18ی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی، پاش هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی قەلعە چنانی ئەهواز،پاش تێکهەلچوونێک دەستبەسەر و پاشان تۆمەتی “هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم، تەقاندنەوەی هێڵی گاز، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل” بەسەریاندا سەپێندراوە.