9

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، سەرەڕال تێپەڕبوونی زیاتر لە چەندژین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئارەش مەحموودی” ڕۆژی شەممە 20ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.