بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەقز، سەرەڕای تێپەڕەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “ئارکان ئەحمەدی” هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و منداڵەکەی کە تەمەنی ١٣ ساڵە و هاوسەرەکەی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها “ئارمان خالق پەنا” خەڵکی شاری سەقز، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە پاش تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و دەستبەسەرکراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢١١ ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

