16

لە ڕۆژتانی ڕابردوودا، “ساغەر غوڵامی” هاووڵاتی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شارستانی “گونبەد کاووس“، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانەکانی ڕژیم لە ژێر توندترین گوشار و ئەشکەنجەکاندایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.