5

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “مەحییەدین و بێهنام قەلاش“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.