9

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “نەسرین ستوودە” پارێزەری دادگوستەری و چالاکی مافی مرۆڤ“، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ژنە چالاکوانە ڕۆژی چوارشەممە ١٢س خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.