بەردەوامی  دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی  فەرهەنگی خەڵکی شاری بیجاڕ

بەپێی  ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی فەرهەنگی خەڵکی شاری بیجاڕ، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ  لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی  دیار  نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە  دەکەن  کە ئەو چالاکوانە بە ناوی “جەمشید ئیرەوی” ڕۆژی سێشەممە 12ی  ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی، بە هێرشی  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ  سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.  شایانی باسە کە سەرەڕای  بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە  سەر دۆخی  تەندروستی و هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم  هەواڵە زانیارییەک لە  بەردەستدا نییە و  لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net