پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی شارومەندان لە ئێران

لە چەند پارێزگای جیاواز لە ئێران، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوە لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی خوزستان، گیلان، ئیسفەهان، هورمزگان، هەمەدان، کرمان و کرماشان لەلایەن هێزەکانی زانیارییەوە دەستبەسەر کراون. وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە ١١ کەس لە ئیسفەهان، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەستبەسەر کراون. هەروەها ٤ کەس لە خوزستان و کرماشان بە تۆمەتی کرداری “تێکدەرانە ” دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەم  ڕاگەیاندنه ٣٠ کەسی تر لە چوار پارێزگای دیکە بە تۆمەتی ئەندامیەتی له “گرووپێکی تیرۆریستی” دەستبەسەر کراون و گوتراوە دەست بەسەر چەند بۆمب و چەکیشدا گیراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *