بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مۆنا مەلەکی” هاووڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و دەستبەسەرکراو لە شاری سنە سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە ٤ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕێککەوتی ٢٣ی پووشپەڕ بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکەی ژنانی گرتووخانەی شاری سنە کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافەکانی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.


