بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کیش چوب

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کیش چوب

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کیش چوب دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوییەوە حەقدەستەکانیان پێیان نەدراوە و لە هەمان کاتدا بیمەکانیان لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە بڕاوە و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیان و دۆخی ئابووریان هەیە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار، بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیانی کرێکاران و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە