16

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، چەندین پێگەی سەربازی و شوێنی مانەوەی بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنان، لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەری.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، چەندین بینا و پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکانی “خوربەت سەلام و تولین” لە باشووری لوبنان، لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە توندی هێرش کراوەتە سەری، بەڵام هێشتا سەبارەت بە ڕێژەی زیانەکان زیانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. لە هەمان کاتدا فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان زۆرتر دەکات و درێژە بە پێشڕەوییەکانیان دەدەن