7

بەیانی ئەمرۆ ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی و لە 11یەمین شەوی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئیران، چەندین بنکەی سەربازی کۆماری ئیسلامی بە ئامانج گیرا.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو شارەکانی بێهبەهان، ماهشەهر، چابەهار، کۆنارەک، بەندەر عەباس، تەورێز، تاران، ئابدانان، بووشێهر، ئەبهەر، زەنجان، مەلارد، هەمەدان و بانە کەوتنە بەر هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا. بە وتەی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا، زۆرینەی ئامانجەکان ناوەندە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان، توانا دەریاییەکان، کۆگەکانی فرۆکە و ژێرخانە لۆجستیکە سەربازیەکان بوون.