بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شەوی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە بوونە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کەمپی “زاویاسپی” کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە نزیکی شاری کۆیە هەڵکەوتووە، کراوەتە ئامانج.  شایانی باسە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بارەگا و ناوەندەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەکی بالیستیک کردووەتە ئامانج و بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕژیم لە ماوەی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٣٨ مووشەک و درۆنی ئاراستەی بارەگا و ناوەندە دەرمانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net