پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە چەند هێرشێکی درۆنیدا بە توندی کرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییە نوێیەکان، کاتژمێر ٩ و ٢٠ خولەکی شەوی ڕابردوو، سپای پاسداران بە سێ مووشەکی دیکە کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تەنیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا، شەش جار بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر ئەم ناوچانە و شوێنی حەوانەوەی بنەماڵەکانیش زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی نوێ سەبارەت بە ڕێژەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *