پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێر

ئێوارەی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، ناوچە مەدەنییەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بووە ئامانجی هێرشی مووشەکی. 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، گوندی لوبنانی و ناوچەی مەسیف سەلاحەدین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێکراون و زیانی ماددیان بەرکەوتووە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، دەنگی تەقینەوەکان لە چەند ناوچەیەکی تریش بیستراوە و هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هێرشەکان زۆرجار ناوچە مەدەنییەکان دەگرنەوە و نیگەرانییەکی زۆر سەبارەت بە سەلامەتی هاووڵاتیان درووست دەکەن. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *