بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیم، هەڵمەتی سێشەممەکانی ناو بۆ سێدارە لە ٥٦ زینداندا درێژەی پێ درا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بەندکراوانی بەشداربووی ئەم هەڵمەتە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شارە جیاوازەکان، سەرەڕای بەرزکردنەوەی ڕێژەی گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتیان و بەندکراوانی سیاسی، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان، بە تۆمەتی ناڕەوا حوکمی سێدارەی بە سەر کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیاندا سەپاندووە. لە هەمان کاتدا بەشداربووان داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە سەبارەت بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری لە سێدارەدانی زۆرتری هاووڵاتیان بکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net