بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٥٨٤ کاتژمێرە داخراوە و هاووڵاتیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات بێبەش کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتیان بە هۆی داخرانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٧ ڕۆژ، تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بوونەتەوە و لە هەمان کاتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، هەوڵی دابین کردنی ئینتەرنێتی چینایەتی بۆ کارمەندانی ئیدارە حکوومییەکان دەدەات. ئەمە لە کاتێکدایە کە کارناسانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی داخرانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە پیشە ئۆنلاینەکان بە تەواوی داخراون و خەڵک لە دۆخێکی خراپدا دەژین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net