پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران و کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێران بە شێوەیەکی کتوپڕ لە نزیکەی ٩٧ لە سەد بۆ نزیکەی سفر دابەزیوە و بە تەواوی پەیوەندی ئۆنلاین لە نێوان ئێران و جیهان پچڕاوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم داخستنە لە کاتێکدایە کە هێرشە سەربازییەکان و گرژییەکان لە وڵاتدا پەرەی سەندووە و نزیکەی ٩٠ ملیۆن هاووڵاتی لە دۆخی تاریکیی دیجیتاڵدا ماونەتەوە. شایانی باسە کە پاش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانبار دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جەنایەتکار و پچڕانی گشتی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی، کۆمەڵێکی زۆر لە پیشە ئۆنلاینەکان لە ناوچوون و دۆخی ئابووری خەڵکی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *