بەردەوامی گوشاری ناوەندی ئەمنی  و قەزایی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی دیکەی گوشاری قەزایی، ئەشکەنجە و گواستنەوەی زۆرەملێی بەندکراوانی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا دەەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،زەردەشت ئەحمەدی ڕاغب، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، بەهۆی ناڕەزایەتی دژ بە دۆخی خراپی زیندان و سزادانی بەندکراوانی دیکە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. هاوکات لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان،ڕەسووڵ ساڵحیلە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، پاش ئەوەی داوای دەرمانەکانی کردووە، لەلایەن هێزەکانی زیندانەوە بە توندی ئەشکەنجە دراوە، کە بووەتە هۆی شکان و برینداربوونی دەستی، و پاشانیش خراوەتە ژووری تاکەکەسییەوە. لە لایەکی دیکەوە، لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەرسامان دەورەگەردسەپاندووە، شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤دا دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش کراوە. هەر لە چوارچێوەی ئەم سەرکوتکارییانەدا،مێهرگان نام‌ئاوەر، شاعیری خەڵکی دێهدەشت کە پێشتر سزای سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net