پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە مەبەستی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، گوشارێکی توندی ئەمنی خستووەتە سەر هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکان، لانکیەم ١٤٠٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی “کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر پێگەکانی ڕژیم و ناردنیان بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها ناردنی وێنەی هێرشەکان بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات“، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی کۆمەڵێکی زۆریان دیار نییە. لە هەمان کاتدا هێزە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕێکخستنی سەدان خاڵی پشکنین، هەوڵی ڕێگری لە کۆبوونەوەی خەڵک دەدات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *