بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ ئەندامی بنەماڵەی “بابەک عەلیپوور” کە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون، هێشتا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەکاندان و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەندامانی ئەو هاووڵاتییە کە لە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی ئەندامتی یەکێک لە لایەنە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە سێدارەدراوە، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و نیوە کە دەستبەسەرکراون و تەنانەت لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون. ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی “مەریەم و ڕوزبە عەلیپوور” و “ئومولبونەین دیهقان”، پاش دەستبەسەرکرانیان ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون و تەنانەت سەبارەت بە هۆکاری بەندکرانیان، ڕوونکردنەوەیەک بڵاو نەکراوەتەوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net