بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر کرێکارانی وەرزی دەماوەند

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری دەماوەند لە بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر کرێکارانی ئەو شارە، چوار کرێکاری بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێی کردن.

ئەو چوار چالاکوانەی بانگهێشت کراوە بە ناوەکانی “میهدی قاسمی“، “لوقمان قاسمی“، “شاهۆ قاسمی” و “کەیوان قاسمی“، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەندن. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، گوشارەکان بۆ سەر ئەم کرێکارانە بە هۆی بەشدارییان لە مەراسیسمی یەکەمی مانگی مەی بووە. جێگای ئاماژەیە پێشووتر هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی ئەو شارە هێرشی کردووەتە سەر ماڵەکانی ئەو کرێکارانە و دەستی بە سەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیاندا گرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net