پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەرزبوونەوەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان

شەوی چوارشەممە ١٢ی خاکەلێوە، چەندین شاری هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەک هێرش کرایە سەریان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شارەکانی هەولێر، سلیمانی، دهۆک، کۆیە، ئامێدی و هەروەها چەندین شوێنی دیکە لە ناوچەی سۆران، لە لایەن ڕژیمەوە بە ئامانج گیراوە و بووەتە هۆی زیانێکی زۆر لە ناوچەکان. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *